تورکیا رێگای گواستنەوەی ئاسمانی سەربازانی روسیای بۆ سوریا راگرت

وەزیری دەرەوەی تورکیا رایگەیاند کە وڵاتەکی رێگا نادات ئەو فڕۆکە مەدەنی و سەربازیانە بە ئاسمانی وڵاتەکەی بڕوات کە سەربازی روسی دەگوازنەوە بۆ سوریا.

مەولود چاویش ئۆغلو وەزیری دەرەوەی تورکیا لە گەشتێکیدا بۆ ئۆرگوای لەناو فڕۆکەکەدا بە رۆژنامەنوسانی راگەیاند کە گفتوگۆیان کردووە لەگەڵ روسیاو چیتر لەمەوداو رێگا نادەن فڕۆکەکانی روسیا سەربازی روسی بە ئاسمانی وڵاتەکەیاندا بگوازنەوە.

ئەم هەنگاوەی تورکیا کە بە گفتوگۆ لەگەڵ روسیا کراوە، دوای هێرشی روسیایە بۆ سەر ئۆکرانیا کە هەرچەندە تورکیا خۆی پێشان دەدات بێ لایەنە لەو ناکۆکیەکەدا، بەڵام بەپێی بۆچوونی چاودێران تورکیا مەترسی فراوانبوونی هەژموونی روسیای هەیە لەناوچەکەدا.




PM:10:37:23/04/2022