سەرۆكی ئۆكرانیا: لەو باوەڕەدام روسیا چەكی ئەتۆم لەدژمان بەكاربهێنێت


ڤۆلۆدیمێر زیلێنسكی، سەرۆكی ئۆكرانیا رایدەگەیەنێت "لەو بڕوایەدام ڕوسیا چەكی ئەتۆمی بەرامبەر بەوڵاتەكەم بەكاربهێنێت، بەڵام نایەوێت وێنای ئەوە بكات كە ئەگەر ئەو كارە بكرێت، چی روودەدات".

ڤۆلۆدیمێر زیلێنسكی لەمیانەی وتارێكدا رایگەیاندووە "لەو بڕوایەدام كە روسیا چەكی ئەتۆمی بەرامبەرمان بەكاربهێنێت، بەڵام نامەوێت وێنای كارێكی لەو شێوەیە بهێنمە پێش چاوم كە چی رودەدات".

لێدوانەكەی سەرۆكی ئۆكرانیا لە كاتێكدایە سبەی یەكشەممە زیلێنسكی لە شاری كیێڤی پایتەختی وڵاتەكەی لەگەڵ وەزیرانی بەرگری و دەرەوەی ئەمریكا كۆدەبێتەوە.

سبەینێ دوو مانگ بەسەر جەنگی روسیا و ئۆكرانیا تێدەپەڕێت كە تائێستا زیانێكی زۆری گیانی و ماددی بەر وڵاتی ئۆكرانیا كەوتووە.





AM:12:15:24/04/2022