پیلانێکی سەر رۆژئاوای کوردستان ئاشکرا دەبێت

روانگەی مافی مرۆڤی سوریا پیلانێکی ئێران و حکومەتی سوریا ئاشکرا دەکات کە دەیانەوێت لە باکوری رۆژهەڵاتی سوریا رووبەڕووی هێزەکانی سوریای دیموکرات و هێزەکانی ئەمەریکا ببنەوە.

ئەو روانگەیە کە دەزگایەکی هەواڵی سوری سەربەخۆیە، ئاشکرای دەکات کە چەند کۆبوونەوەیەک سازکراوە لە نێوان فەرماندە سەربازییەکانی ئێران و چەند بەرپرسێکی دەزگای ئەمنیەکانی سوریا و چەند سەرۆک هۆزێک و سەرکردایەتی بەرگری نیشتمانی سەر بەسوریا، دوا کۆبوونەوە کۆتایی هەفتەی رابردوو بووە بە مەبەستی پێکهێنانی ئەنجومەنێکی سەربازی بەڕاوێژکاری ئێرانی پێکبهێنرێت بۆ رووبەڕبوونەوەی هێزەکانی ئەمەریکا و هێزەکانی سوریای دیموکرات لەو ناوچەیە.

لەو کۆبوونەوەیەدا کە لە فڕۆکەخانەی قامشلۆ سازکراوە کە لەژێر دەستی حکومەتی سوریادایە، ١٠٠ کەسایەتی سەرۆک هۆز لەگەڵ چەند ئەفسەرێکی سوری کۆبوونەوەو رێککەوتن کە دامەزراوەیەکی نوێ لە کەسانی بنەماڵەکان پێکبهێنن، فەرماندە سەربازییە بەشداربووە ئێرانییەکانی ئەو کۆبوونەوەیە باسیان لەوە کردووە کە هەر چەکدارێکی ئەو پێکهاتە سەربازییە نوێیە مانگانە مووچی ٢٠٠ هەزار لیرەی سوری کە دەکاتە ٥٠ دۆلار و مانگانە سەبەتەی خۆراکیان پێ دەدرێت. 
 
ئەو هێزە ژمارەیان نزیکەی ١٠٠٠ چەکدارە، ٦٠٠ چەکداری هۆزەکان و ٤٠٠ پاسەوانەکانی بەرگری نیشمانن کە سەر بە روسیان.



PM:02:26:24/04/2022