وەزارەتی تەندروستی هەرێم لە نوسراوێکدا نوێکردنەوەی گرێبەستی (٥٠٢) پەرستاری زانکۆ و یاریدەدەری سڕکار-ی بۆ ماوەی شەش مانگ راگەیاند.
بەپێی نووسراوێکی وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان کە واژۆی سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی لەسەرە تیایدا هاتووە، وەزارەتی تەندروستی پاڵپشت بە نووسراوی سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی وەزیران بڕیاریدا بە:
- نوێکردنەوەی گرێبەستی کارکردنی (٥٠٢) پەرستاری زانکۆ و یاریدەدەری سڕکار بۆ ماوەی شەش مانگ بەشێوەی کرێی رۆژانە، لە رێکەوتی کۆتای هاتنی گرێبەستی پێشوویان.
- تەرخانکردن و خەرجکردنی مووچەی ئەو کارمەندانەی گرێبەستەکانیان نوێدەکرێتەوە لەسەر بودجەی بەڕێوەبەرایەتی گشتییەکانی تەندروستی لە هەرێمی کوردستان، بەپێی بڕوانامەکانیان.
- زیادکردنی مووچەی کارمەندانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەڵەبجە لە (٥٢٥) هەزار دینارەوە بۆ (٥٥٠) هەزار دینار.