فەڕەنسا؛ تەنها دوو كاتژمێر بۆ دەنگدان ماوە و رێژەی بەشداری 63%یە


گەڕی دووەمی هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی فەڕەنسا تەنها دوو كاتژمێری ماوە و تائێستاش رێژەی بەشداری خەڵك تەنها 63%یە.

وەزارەتی ناوخۆی فەرەنسا رایگەیاندووە، تاكو كاتژمێر 5ی ئێوارەی  ئێوارە رێژەی بەشداریكردنی هاوڵاتیان لە 63.2٪ بووە و بنكەكانی دەنگدانیش لە كاتژمێر 8ی بەیانی تا 8ی شەو بە كاتی پاریس بەكراوەیی دەمێننەوە، بەڵام پێشبینی ناكرێت رێژەكە لەوەی گەڕی یەكەمی هەڵبژاردنەكان زیاتر بێت كە لە رۆژی 10ـی نیسانی رابردوودا كرا و لە 65٪ بوو. 
 
لە سەرانسەری فەرەنسا زیاتر لە 48 ملیۆن و 700 هەزار كەس مافی دەنگدانیان هەیە، هەروەها ئیمانوێل ماكرۆن و ماری لوپێن ركابەری دەكەن بۆ بوونە سەرۆك كۆماری پێنج ساڵی داهاتووی فەرەنسا.



PM:07:20:24/04/2022