وەزارەتی تەندروستی: هێشتا عێراق لە بازنەی مەترسی کۆرۆنادایە

بەهۆی وەرنەگرتنی ڤاکسین و زۆر بوونی رێژەی دانیشتوان و خۆ پارێزی نەکردنی هاوڵاتیان،  توشبون بە  ڤایرۆسەکە ڕۆژانە لە زیاد بووندایە .

 

بەڕێوەبەرى تەندروستى لە وەزارەتى تەندروستى عێراق، هەیسەم عوبێدى بە ئاژانسى فەرمى عێراقى ڕاگەیاند "عێراق هێشتا لەبازنەى مەترسی کۆرۆنادایە، بەهۆى خۆنەپاراستنى خەڵک و کەمى وەرگرتنى ڤاکسین، ئەوەش ئاماژەیە بۆ ئەگەرى شەپۆلى پێنجەم کە پێدەچێت مەترسیدار بێت، وتیشی رێژەى توشبوون بەشێوەیەکى کەم لە زیادبووندایە بەراورد بە زیادبوونى ژمارەى پشکنینەکان، ئەوەش ئاماژەیە بۆ شەپۆلێکى نوێ یان بڵاوبونەوەى نەوەیەکى نوێ، بەڵام وادەکەى دیار نییە و رەنگە کتوپڕ دەربکەوێت". 

ناوبراو وتیشی، ڤایرۆسەکە بەردەوام خۆى دەگۆڕێت، بەڵام هەندێکیان بەهۆى سوکیانەوە دەرناکەون، بەراورد بە هەندێکى دیکە کە بەهێزن و دەردەکەون

 



PM:12:56:25/04/2022