بلینكن: روسیا لە ئامانجەكانی لە ئۆكرانیا شكستی هێناوە


دوای سەردانی وەزیرانی دەرەوە و بەرگری ئەمریكا بۆ ئۆكرانیا، وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا رایگەیاند، روسیا لە ئامانجەكانی لە ئۆكرانیا شكستی هێناوە.

ئەنتۆنی بلینكن وەزیری دەرەوە و لوید ئۆستن، وەزیری بەرگری ئەمریكا رایانگەیاند، واشنتۆن بڕی ٧١٣ ملیۆن دۆلاری وەك كۆمەكی سەربازی دەداتە ١٥ وڵاتی ئەوروپی، لەو هاوكاریەش بڕی ٣٢٢ ملیۆن دۆلاری دەدرێتە ئۆكرانیا.

وەزیری دەرەوەی ئەمریكا ڕایگەیاند، لەم هەفتەیەدا دیبلۆماتكارەكانی وڵاتەكەی دەگەڕێنەوە بۆ كیێڤی پایتەختی ئۆكرانیا و ڕوسیا لە ئامانجەكانیدا شكستی هێناوە.

هەروەها ڤۆڵۆدمیر زلێنیسكی، سەرۆكی ئۆكرانیا رایگەیاند، لەكاتی هەستكردن بە شكست لە جەنگ،‌ سەرۆكی روسیا چەكی ئەتۆم دژ بە وڵاتەكەی بەكار دەهێنێت.



PM:09:49:25/04/2022