نەوتی سپی ماڵان لەم شوێنانە دابەش دەکرێت

لیژنەی سوتەمەنی قائیمقامییەتی ناوەندی پارێزگای هەڵەبجە ڕایدەگەیەنێت" ئەمڕۆ دەست بە دابەشكردنی نەوتی ماڵان لە سنورەكە دەكرێت".

لە ڕاگەیەنراوێکدا لیژنەی سوتەمەنی قائیمقامییەتی ناوەندی پارێزگای هەڵەبجە ئاگاداری هاووڵاتیانی سنوری هەڵەبجەی تازە و ناحیەی وارماوا  دەكاتەوە، کە ئه‌مڕۆ چوارشەممە نەوت دابەش دەكرێت بەسەر هاووڵاتیانی ناوچەکەدا. 

ئەوەشی خستەڕوو: بۆ هەر (٢٠٠) لیترێک نەوت (٥٥) هەزار دینار وەردەگیرێت. 

پێشتر وەزیری سامانە سروشتییەکانی حکومەتی هەرێم ئاماژەی بەوەکردبوو، پێش دەستپێکردنی وەرزی سەرما و سۆڵه‌ بۆ هەر ماڵێک بەرمیلێک نەوت دابەش دەکرێت، بەڵام لە تائێستادا کە نزیک دەبینەوە لە وەرزی گەرما پرۆسەکە کۆتای نەهاتووە و چەند شوێنێک ماوە نەوتی سپی وەربگرێت. 


AM:09:32:27/04/2022