حکومەتی هەرێم لە نوێترین بڕیاری دا رەزامەندی لەسەر کردنەوەی ژمارەیەک بەڕێوەبەرایەتی دا لە پارێزگای هەڵەبجە.
بەگوێرەی نووسراوێکی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم کە واژۆی ئومێد سەباح سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیرانی لەسەرە و تیادا رەزامەندی دراوە، ئەم بەڕێوەبەرایەتیانە لە هەڵەبجە بکرێنەوە:
- بەڕێوەبەرایەتی چاودێری بازرگانی
- بەڕێوەبەرایەت دروستكردنی دانەوێڵە
- بەڕێوەبەرایەتی بازگانی دانەوێڵە
- بەڕێوەبەرایەتی بازرگانی كەل و پەلی خۆراك
- بەڕێوەبەرایەتی گەشەپێدانی پیشەسازی
- بەڕێوەبەرایەتی تۆماری كۆمپانیاكان