تێکڕای داهاتی مانگانەی کار گروپ لە نەوتی کوردستان ئاشکرا کرا

ئەندامێکی سەرکردایەتی یەکێتی ڕایدەگەیەنێت" داهاتی مانگانەی کۆمپانیای کار گروپ لە نەوتی هەرێمی کوردستان (٢٦٠) ملیۆن دۆلارە و داهاتی ساڵانەشی سێ ملیار دۆلارە". 

عیزەت سابیر، ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لە بڵاوکراوەیەکدا ئاماژەی بەوەکردووە" کۆمپانیای کار نزیک لە کار گروپ مانگانە (٢٦٠) ملیۆن دۆلار و ساڵانەش زیاتر لە سێ ملیار دۆلار لە داهاتی نەوتی هەرێم دەبات". 

ئەوەشی خستەڕوو، کۆمپانیای کار مانگانە (٣٠) ملیۆن دۆلاری لە کرێی بۆری و (٣٠) ملیۆن دۆلاریشی لە رێگەی پاڵاوتنی (١٠٠) هەزار بەرمیل لە ڕێگەی کەڵەک بۆ عێراق و (٣٠) ملیۆن دۆلار لە ڕێگەی هەناردەکردنی (٩٠) هەزار نەوتی عێراق بە بۆری و (١٧٠) ملیۆن دۆلاری دیکەشی لە رێگەی پشکی (٤٣٪)ی بەرهەمهێنانی نەوت لە کێڵگەی خورمەڵە دەست دەکەوێت، کە کۆی گشتی هەموویان مانگانە دەکاتە (٢٦٠) ملیۆن دۆلار و ساڵانەش دەکاتە سێ ملیار دۆلار. 


PM:06:08:29/04/2022