سه‌رۆكی لیژنه هاوبه‌شه‌كانی
قائیمقامیه‌تی سلێمانی ئاشکرایکرد، سەنتەرێکی جوانکاری به‌هۆی فریودانی كڕیاره‌كانی، بڕیاری داخستنی بۆدەرچووە.
ئەمڕۆ ٢٩ی نیسان
هەینی، رێكان جه‌مال، سه‌رۆكی لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی وتی "له‌سه‌ر
زانیاری و سكاڵای هاوڵاتیان، ده‌ركه‌وتوه كه وایت بیوتی سه‌نته‌ر به‌ناوی هه‌بونی
پزیشكی تایبه‌ت به جوانكاری و خاوێنكردنه‌وه‌ی پێست، خانمێك كه خاوه‌نی هیچ بڕوانامه‌یه‌كی
پزیشكی جوانكاری نییه، له‌شاری هه‌ولێره‌وه به‌ناوی پزیشكی پسپۆڕی جوانكاری
هاتوه بۆ سلێمانی بۆ كاركردن، له‌كاتی سه‌ردانی لیژنه‌ی ئارایشتگای قائیمقامیه‌ت
ده‌ركه‌وتوه كه‌سه‌كه كاری بۆتۆكس و فیله و لێزه‌ر و جوانكاری پێست له‌سه‌نته‌ره‌كه
ده‌كات و خانمانی خه‌ڵه‌تاندوه".
باسی ئەوەشیکرد، به‌پێی
رێنماییه‌كانی ته‌ندروستی پێویسته ئه‌وكه‌سه‌ی كاری جوانكاری پێست و بۆتۆكس و فیله‌ر
ده‌كات هه‌ڵگری بڕوانامه‌ی تایبه‌ت بێت به بواره‌كه‌ی و له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ته‌ندره‌ستییه‌وه
مۆڵه‌تی كاركردنی وه‌رگرتبێت، به‌پێچه‌وانه‌وه لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی
سلێمانی رێگری له كاركردنی ده‌كه‌ن و روبه‌ڕوی رێكاری یاسایی ده‌كه‌نه‌وه.
سه‌رۆكی لیژنه هاوبه‌شه‌كانی
قائیمقامیه‌تی سلێمانی وتیشی، "به‌فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی وایت بیوتی سه‌نته‌ر
له شه‌قامی چوارتا داده‌خرێت و خاوه‌نه‌كه‌ی روبه‌ڕوی رێكاری یاسایی ده‌كرێته‌وه".