سیستانی یەكەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزانی دیاری كرد

مەرجەعی باڵای شیعەکان پێشبینیی خۆی بۆ یەکەم رۆژی جەژنی رەمەزان راگەیاند و دەڵێت" ڕۆژی سێشەممە یەکەم رۆژی جەژنی رەمەزانە". 

بەپێی ڕاگەیەندراوێكی نووسینگەی عەلی سیستانی، مەرجەعی باڵای شیعەكان ئەمڕۆ یەكشەممە بڵاویكردووەتەوە، سبەینێ دووشەممە تەواوكاری مانگی ڕەمەزانە و ڕۆژی سێشەممە یەكەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزانە.

دوێنێ هەریەک لە سعودیە و وەقفی سوونی عیراق و لیژنەی ئەوقافی هەرێمی کوردستان، رایانگەیاند، سبەینێ دووشەممە یەکەم رۆژی جەژی رەمەزانە.


PM:08:35:01/05/2022