سێ رێکخراوی جیهانی گومان لە تیرۆرکردنی سەردەشت عوسمان دەکەن


سێ رێکخراوی جیهانی بواری رۆژنامەگەری و ئازادی بیروڕا پێیانوایە لە کوژرانی سەردەشت عوسماندا" ئاماژەی باوەڕپێکراویان دۆزیەوەتەوە کە ڕەنگە دەسەڵاتدارانی کورد بەرپرس بن لە ڕفاندن و تیرۆرکردنی سەردەشت".
 
هەریەک لە رێکخراوەکانی رۆژنامەوانیی ئازادی بێسنور، پەیامنێرانی بێسنور و كۆمیتەی پاراستنی رۆژنامەنووسان لە بارەی تیرۆرکردنی رۆژنامەنووس سەردەشت عوسمانەوە لە راپۆرتێکدا دەڵێن" جیهانێکی ئارامتر بۆ ڕاستی ٢٠٢٢  تیرۆرکردنی سەردەشت عوسمان ئەوە دەخەنەڕوو کە" لێکۆڵینەوە لە ڕفاندن و تیرۆرکردنی ئەو رۆژنامەنوسە شکستی هێناوە لە جێبەجێکردنی ستانداردە نێودەوڵەتییەکان بۆ لێکۆڵینەوە وەک پرۆتۆکۆلی مینیسۆتا".
  
لە راپۆرتیەکەشدا هاتووە "ئەنجامەکانمان چەندین گیروگرفت لە شیکردنەوەی فەرمی بۆ ڕووداوەکان و ئەنجامی دواتری لیژنەکە خستۆتە ڕوو".
"
ئەو سێ ریكخراوە جەخت دەکەنەوە " ناکۆکی لە ڕاپۆرتی توێکاری و دواکەوتن لە گەیاندنی بە خانەوادەی سەردەشت؛ باوەڕپێنەکراوی ئەوەی کە ئەنسارولئیسلام توانای ڕفاندن و گواستنەوەی سەردەشتی هەبێت بە بەرچاوی دەزگا ئەمنییەکان و بەناو بازگەکانی پشکنین کە لەلایەن پاسەوانەوە چاودێری دەکرێن".

ئاماژە بۆ ئەوەش دەکەن " کشانەوەی تاکە بەڵگەی بەکارهاتوو؛ هەروەها هەڕەشەکانی دواتر بۆ سەر خانەوادەی سەردەشت لەلایەن بەرپرسانی حکومەتەوە".   
  
سێ رێکخراوەکە ئەوەش دەخەنەڕوو " دەزگا ئەمنییەکان  دەستیان هەبووە لە فشارخستنە سەر ئەندامانی خێزان و هاوڕێیانی سەردەشت و هەڕەشەکردن لێیان بۆ ئەوەی بێدەنگ بن".
  
رۆژی ٤ ی نیسانی ٢٠١٠ لەبەردەم زانکۆی سەلاحەدین لە هەولێر بە رۆژی نیوەڕۆ سەردەشت عوسمان خوێندکار و رۆژنامەنووس رفێندراو بۆ رۆژی دواتر تەرمەکەی بە کوژراوی لە موسڵ دزۆرایەوە، سەرەتا دەزگا ئەمنیەکانی هەرێم دەستیان بەلێکۆڵینەوە کردو تاوانەکەیان خستەپاڵ رێکخراوی جوند ئیسلام، بەڵام ئەم لێکۆڵینەوەیە حوکمی تیا دەرنەچوو شکستی خواردو تا ئێستا لیکۆڵینەوە لەو دۆسیەیە هەڵپسێردراوە. 



AM:11:47:04/05/2022