"نزیكەی (٢٠) هەزار گەشتیار سەردانی گەلی عەلی بەگیان كردووە"

وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار رایدەگەیەنێت" تەنیا ئەمڕۆ نزیكەی (٢٠) هەزار گەشتیار سەردانی گەلی عەلی بەگ و شوێنە گەشتیارییەكانی سۆرانیان كردووە". 

وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گەشتوگوزاری هەرێم لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ لە سێیەم ڕۆژی جەژندا نزیكەی (٢٠) هەزار گەشتیار سەردانی گەلی عەلی بەگ و ناوچە گەشتیارییەكانی سۆرانیان كردووە و هەتا دێت ژمارەی گەشتیاران ڕوو لە هەڵكشان دەكات.

ئاماژه‌به‌وه‌شكراوه‌، بەڕێوەبەرایەتی گەشتوگوزاری هەولێر چەند ڕۆژێك پێش جەژن كۆمەڵێك ڕێكاری پێویستی تایبەت بە پێشوازیكردن لە گەشتیارانی ناوخۆ و عێراقی بڵاوكردەوە، كە سەرجەمی خاڵەكان لە بەرژەوەندی گەشتیاراندان، ئێستاش سنووری پارێزگەی هەولێر و بە تایبەتی سۆران و چۆمان و گۆمی فێڵاو و ناوچەكانی تر پڕ بوونە لە گەشتیار و هەتا دێت ژمارەكەش لە بەرزبوونەوەدایە.


PM:06:15:04/05/2022