لەبارەی دۆخی شەنگال نامەیەک ئاڕاستەی بلاسخارت دەکرێت

ژنانی کەجەدەکەی ئەوروپا، نامەیەک ئاڕاستەی نوێنەری گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان و بەرپرس لە کاروباری عێراق دەکەن و داوا دەکەن، کۆتایی بە شەڕ لە شەنگال بهێنێت. 

ژنانی کەجەدەکە-ئەوروپا (کۆنگرەی کۆمەڵگەی دیموکرات/باشوور)، نامەیەکی کراوە ئاڕاستەی جنین هینیس بلاسخارت، نوێنەری گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان و بەرپرس لە کاروباری عێراق دەکەن و داوا دەکەن: 

۱. کۆتایی بەو شەڕە بهێندرێت، کە لە نێوان سوپای عیراقی و هێزی پاراستنی گەل-ئێزیدی ڕوودەدات، ئەم شەڕە لە قازانجی کەس نیە جگە لە تورکیا و بنەماڵەی بارزانی نەبێت، بۆچی (FN) ئەمکارە قێزەونە لەگەڵ دەسەڵادرانی عێراق پەدەکە دەکات؟ گەلی ئێزیدی پێویستی بەدەست تێوەردانی ئەوان نیە، گەلی ئێزیدی مافی خۆیانە بە ئاشتی بژین و بەردوامی بدەن بەو خۆبەرێوەبەریەیهەیانە.

۲. ئەوەت پێڕادەبینین، کە یەکسەر لەگەڵ ژنانی شەنگال بکە و بەپرس و ڕاوێژەوە، چونکە تۆبەرپرسیاری گەر شەری ناوخۆ لە عێراق دروست ببێت، گەلی عێراق ئەو شەڕەی ناوێ.

هەر لە نامەکەدا هاتووە" گەلی شەنگال جارێکی تر نایانەوێت ژێردەستەبن، بەرخۆدان دەکەن تامردن، خۆبەرێوەبەری و هێزی خۆپارێزی مافی رەوای خۆیانە، خەبات بۆ مانەوەی خۆیان دەکەن، ئایا ئەمە تێگەیشتنی ئەوەندە گرانە؟، ئێمە بە پەرۆشەوە چاوەڕوانی ڕوونکردنەوە و بڕیاری تۆین بۆ ئاشتی و ڕاوێژ و نێوەندگیری". 

ماوەی دوو هەفتەیە شەڕوپێکدادان لە نێوان سوپای عێراق و یەکینەکانی پاراستنی شەنگال بەردەوامی هەیە، هێزەکانی عێراق دەیانەوێت کۆنتڕۆڵی تەواوی شەنگال بکەن، بەڵام یەپەشە لە پێگەی بەرگریدان، تا ئێستا لەو شەڕەدا سەربازێکی سوپای عێراق و دوو شەڕڤانی  یەبەشە کوژراون و ژمارەیەک چەکداریش بریندار بوون، هەروەها دوو هاوڵاتی مەدەنیش بریندار بوون و زیاتر لە سێ هەزار کەسیش ئاوارە بووە. 


AM:10:32:06/05/2022