سلێمانی .. پیاوێک ١٥ چەقۆ لە هاوسەرەکەی دەدات

گەنجێک لە سلێمانی شەوی رابردوو بە چەقۆ هێرش دەکاتە سەر هاوسەرەکەی و زیاتر لە ١٥ چەقۆی لێدەدات.

پەیامنێری " سپی " لە سلێمانی رایگەیاند، گەنجێک کە لە ئەوروپا گەڕاوەتەوە و ماوەیەکی کەمە ژیانی هاوسەری پێکهێناوە، بەلآم کێشەی لەگەڵ هاوسەرەکەیدا هەبووە و تەنها ٤٠ رۆژ پێکەوە بوون و کێشەکەیان لە دادگایە، دوێنێ شەو بەچەقۆ هێرشی کردۆتە سەر هاوسەرەکەی و زیاتر لە ١٥ چەقۆی لێداوە، ئافرەتەکە کە چەند نەشتەرگەریەکی بۆ کراوە دۆخی تەندروستی ناجێگیرەو تا ئێستا لە نەخۆشخانەی شارە.

لەلایەکی ترەوە رائید راز فریا وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی سلێمانی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان وژنان لە لێدوانێکدا بۆ میدیاکان رایگەیاند کە ئەو ژنە ماوەیەکە لەگەڵ هاوسەرەکی ناژی و تۆراوەو دوێنێ هاوسەرەکەی بە چەقۆ هێرشی کردۆتە سەری.

هەروەها وتیشی" ئێستا دۆخی تەندروستی جێگیرە ".

پێشتر ئەم پیاوە لەلایەن پۆلیسەوە لەسەر ئەو هەڕەشانەی لە هاوسەرەکی کردووە دەستگیرکراوە، بەلآم لەبەرنەبوونی بەڵگەی تەواو ئازاد کراوە.

 
   



PM:08:30:06/05/2022