لیژنەی مۆلیدە ئەهلییەکانی قەزای کۆیە لەسەر جیاوازی نرخی کارەبا ڕوونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە و ڕایدەگەیەنێت" جیاوازی نرخەکە تەنیا لە کۆیە نییە".
لە راگەیەندراوێکدا لیژنەی مۆلیدە ئەهلییەکانی قەزای کۆیە ئاماژەی بەوەکردووە" سەبارەت بە نرخی ئەمپێری مۆلیدە بۆ مانگی چوار، کە نۆ ھەزار و ٥٠٠ دینارە، جیاوازی نرخەکە تەنیا لە کۆیە نییە، بەڵکو تەواوی پارێزگای ھەولێرە لەگەڵ پارێزگای سلێمانی بە ھەموو قەزا و ناحیەکانیەوە".
ئەوەشی خستەڕوو، کۆیە سەر بە پارێزگای ھەولێرە، بۆ ئەمەش لەسەر ئاستی پارێزگای ھەولێر ھەوڵ دەدرێت بۆ قەرەبووکردنەوەی لە مانگەکانی داھاتوودا.
لیژنەی مۆلیدە ئەهلییەکانی قەزای کۆیە، نرخی ئەمپێری مۆلیدەی قەزا و ناحیەکانی ھەولێری بڵاوکردووەتەوە کە بەم شێوەیەی خوارەوەیە:
هەولێر. ١٣٠٠٠
ناحیەی رزگاری. ١٠٠٠٠
مامزاوە. ١٠٢٥٠
هەریر. ١٠٠٠٠
شەقلاوە. ١١٥٠٠
کەورگۆسک. ١١٠٠٠
قوشتەپە. ١٢٥٠٠
بەحرکە. ١٢٠٠٠
مەسیف. ١٠٥٠٠
مەلائۆمەر. ١١٧٥٠
هیران. ١٠٠٠٠
لەسۆرانیش .١٢٠٠٠