"لە ماوەی سێ ڕۆژدا زیاتر لە ١٣٨ هەزار گەشتیار سەردانی هەولێریان كردووە"

وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری هەرێم رایدەگەیەنێت" لە ماوەی سێ رۆژی جەژنی رەمەزان زیاتر لە ١٣٨ هەزار گەشتیار سەردانی سەنتەری شاری هەولێریان كردووە". 

وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری حکومەتی هەرێمی کوردستان راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە" لە رۆژانی جەژندا ژمارەیەك گەشتیاری عێراقی و بیانی روویان لە هەرێم كردووە، تەنیا لە سێ رۆژی جەژندا زیاتر لە ١٣٨ هەزار گەشتیاری ناوخۆی كوردستان و عێراق سەردانی سەنتەری شاری هەولێریان كردووە و زیاتر لە هەزار و ٧٠٠ شوێنی مانەوە و نووستنیان بۆ دابین كراوە". 

ئەوەشی خستەڕوو، بەهۆی ئاسانكاری لە رێكارەكانی پێشوازیكردن لە گەشتیاران وای کردووە ژمارەیەک گەشتیاری ناوخۆی هەرێم و عێراق و بیانی روو لە هەرێم و شاری هەولێر بکەن، هەروەها لە رۆژانی جەژندا زیاتر لە ٧٠ هەزار گەشتیاری ناوخۆ و عێراق سەردانی سنوری سۆرانیان كردووە.


PM:02:00:09/05/2022