هاوپەیمانی رزگاری نیشتیمانی لەبارەی پێکهێنانی حکومەت ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە

هاوپەیمانی ڕزگاری نیشتیمانی لەبارەی پێکهێنانی حکومەت ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت" پێویستە ئەنجوومەنی نوێنەران لەبەرژەوەندی هاووڵاتیان، ڕۆڵی خۆی لە دانانی یاساكان و چاودێریكردن بگێڕێت". 

ئەمڕۆ هاوپەیمانی ڕزگاری نیشتیمانی، كە لە (پارتی و سەدرییەكان و سوننەكان) پێكهاتوون لە هەولێر كۆبوونەوە و لە ڕاگەیەنراوێكی هاوبەشدا ئاماژە بۆ ئەوەدەکەن" هاوپەیمانی ڕزگاری نیشتیمانی بەسەر سەرجەم ئەو هێزە سیاسییانەدا كراوەیە كە بڕوایان بە حكوومەتی زۆرینەی نیشتیمانی هەیە". 

ئەوەشی خستەڕوو، پێویستە ئەنجوومەنی نوێنەران لەبەر بەرژەوەندی هاووڵاتیان، ڕۆڵی خۆی لە دانانی یاساكان و چاودێریكردن بگێڕێت و لە هەمانكاتیشدا هاوپەیمانی لەسەر بنەمای ئەو دەستپێشخەرییەی خراوەتەڕوو لە گفتوگۆكانی لەگەڵ سەربەخۆكان بەردەوام دەبێت.


PM:06:47:09/05/2022