دژی دواكەوتنی مووچە، رێكاری پێویست دژی حكومەت دەگیرێتەبەر


لقی سلێمانی یەكێتی فەرمانبەرانی كوردستان لە دژی دواكەوتنی مووچە، داوا لە سەرجەم رێكخراوەكان دەكەن كۆببنەوە بۆ وەرگرتنی رێكاری پێویست دژی حكومەتی هەرێمی كوردستان.

لقی سلێمانی یەكێتی فەرمانبەرانی كوردستان لە راگەیەنراوێكدا بۆ بۆ سەندیكا و رێكخراوەكان، داوای لێكردوون رۆژی دووشەممەی داهاتوو 16ی ئایار، لە بارەگای لق ئامادەبن بۆ گفتوگۆ و راگۆڕینەوە سەبارەت بە دواكەوتنی موچەی فەرمانبەران و وەرگرتنی رێكاری پێویست دژی حكومەتی هەرێم.

حكومەتی هەرێم لە ئەمڕۆوە دەستی بە دابەشكردنی مووچەی مانگی نیسان كردوە، بەڵام تائێستا لە سنوری پارێزگای سلێمانی چوار وەزارەت و بەشێك لە خانەنشینانی سەربازی مووچەی مانگی ئازاریان وەرنەگرتووە.



PM:08:14:09/05/2022