راوێژکارێکی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ کاروباری وزە لەبارەی لێدوانەکەی وەزیری نەوتی عێراق ڕوونکردنەوە دەدات و دەڵێت"حكومه‌تی عێراق ناتوانێت بڕیاره‌كانی دادگای فیدڕاڵی سه‌باره‌ت به نه‌وت و وزه‌ی هه‌رێم جێبه‌جێ بكات".
د. بێوار خنسی ڕاوێژکاری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ کاروباری وزە لە لێدوانێکدا بە بەشی کوردی دەنگی ئەمریکای ڕاگەیاند" له‌وانه‌یه ئه‌م حکومه‌تە له‌ژێر فشاردا ئه‌م لێدوانانه بدات، ئێمه تکامان لێکردوون دەر‌فه‌تێک بده‌ن هه‌ردوو حکومه‌ت (حکومەتی عێراقی و حکومەتی هەرێم) بێن دابنیشن بۆئه‌وه‌ی چاره‌سه‌رێک بۆ کێشه‌ی نه‌وت و کێشه‌ی پێشمه‌رگه و کێشه‌ی گومرگ و کێشه‌کانی نێوان به‌غداد و هه‌رێم چاره‌سه‌ربکه‌ن له‌سه‌ر بنه‌مایه‌کی یاسایی".
ئەوەشی خستەڕوو، حکومەتی عێراق ناتوانێت بڕیارەکەی دادگای فیدڕاڵی جێبەجێی بکات، ئێمه‌ش ناتوانین پابه‌ند بین پێوه‌ی، چونکه مادده‌کانی ده‌ستوری نه‌وت و گازی عێراق ده‌ڵێن ده‌بێت داڕشتنی سیاسه‌تی ستراتیژی نه‌وتی هه‌موو عێراق پێکه‌وه بێت له‌گه‌ڵ هه‌رێمه‌کان و له‌گه‌ڵ پارێزگاکان، نه‌ک به‌تەنها بۆ خۆیان هه‌موویان یاسایه‌ک بنوسن و بچێته په‌رله‌مانی عێراق و له‌وێ په‌سه‌ند بکرێت، ئینجا بچێته قۆناغی جێبه‌جێکردن ئێستا ئه‌وان به‌بێ هه‌رێمه‌کان و به‌بێ پارێزگاکان یاسایه‌ک لای خۆیان ده‌رده‌که‌ن ده‌ڵێن ئێمه ئه‌و یاسایه جێبه‌جێ ده‌که‌ین بەبێ ئێوە.
جەختیشیکردەوە، ئه‌مه پێشێلی ده‌ستوری عێراقه، ئه‌مه له ده‌وڵه‌تی فیدڕاڵیه‌وه به‌ره‌و ده‌وڵه‌تێکی مه‌رکه‌زی ده‌چێت و به‌ره‌و مه‌ترسی پاشه‌ڕۆژ ده‌چێت، ده‌سه‌ڵات ده‌بێت دابه‌ش بکرێت ده‌سه‌ڵات ده‌بێت له‌سه‌ر بنه‌مای یاسا بێت.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو لێدوانانە بۆ فشارکردنە لە حکومەتی هەرێم، ناچینه ژێر کاریگه‌ری ئه‌و فشارانه به‌ڵام ئاماده‌ین له‌گه‌ڵیان دابنیشین بە گفتوگۆ و دانوستان کێشەکان چارەسەر بکەین ئەوە داواکاری ئێمەیە، بەڵام به‌غداد نایه‌تە پێش بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کان به ڕێگه‌ی گفتوگۆ و دیالۆگ و دانوستان.
لە بەشێکی تری لێدوانەکەیدا بێوار خنسی باسی لەوەکرد، پەیامەکەی وەزیری نەوتی عێراق په‌یوه‌ندی به ڕه‌وشی سیاسی حکومەتی فیدڕاڵه‌وه هه‌یه، چه‌ند دۆخه‌که ئاڵۆزتر بێت پێشبینی ده‌که‌ین ئه‌و لێدوانانه دژوارتریش ببێت.
ڕۆژی شەممەی ڕابردوو ئیحسان عەبدول جەبار وەزیری نەوتی عێراق لە لێدوانێکدا بە میدیاکانی وڵاتەکەی ڕاگەیاندبوو، زیاتر لە (٧٥) رۆژ لە گفتوگۆ و دەستپێشخەریی و هەوڵ و نەرمی نواندنی بەغداد، لەگەڵ هەرێمی کوردستان، نەگەیشتینە هیچ ئەنجامێک.