پۆلیسی سلێمانی: ئەو چوار ئافرەتەی پارەیان لەهاوڵاتییەك سەندبوو دەستگیركرد

 
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی دەستگیركردنی چوار تۆمەتباری راگەیاند كە هەڵیانكوتابووە سەر هاوڵاتییەك و پارەیان لێسەندبوو.

پۆلیسی سلێمانی رایگەیاندووە "دوای ئەوەی هاوڵاتییەك سكاڵای لەپۆلیسی سلێمانی تۆماركرد كە چوار ژن هەڵیانكوتاوەتە سەری و بەزۆر پارەیان لێسەندووە، بەڕێوەبەری پۆلیسی سلێمانی سەرجەم بەش و بنكەكانی سنوری پارێزگای سلێمانی ڕاسپارد كە بەدواداچوونی بەپەلە بكەن بۆ دۆزینەوەو دەستگیركردنی تۆمەتباران".

راگەیەنراوەكە ئاماژەی بەوەكردووە "دوای بەدواداچوون و لێكۆڵینەوەكانی پۆلیس، سەرەنجام توانرا لەماوەی كەمتر لە 24 كاتژمێر سەرجەم تۆمەتباران كە چوار ژنن دەستگیربكرێن و دانیان ناوە بەتاوانەكەیاندا".




PM:09:30:10/05/2022