وێنە..سەنا بەرزنجی لەسەر دۆخی خۆی و ژیانی هونەری قسە دەکات

کچە گۆرانیبێژی لاو سەنا بەرزنجی لە دۆخی خۆی رازیەو، قسە لەسەر بەرهەمە تازەکەشی دەکات.

سەنا بەرزنجی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام لەگەڵ بڵاوکردەوەی وێنەکەیدا، نووسیوویەتی" خوا لە پشتم بوو، بۆیە توانیم ببم بە سەنایەک کە هەموو ڕۆژێک خۆشەویستی و پاڵپشتی ئێوەم هەیە".

ئەو هونەرمەندە لاوە باس لەوەش دەکات کە ئێستا پڕ ئامانج تر و بە هیوا ترە لە جاران.

سەنا ئاشکراشی دەکات دوای ساڵێک بێ دەنگی بە ئەلبومێکی نوێ ئەگەرمەوە لاتان.

کچە گۆرانیبێژی لاو، سەنا بەرزنجی کە لە ماوەیەکی کەمدا ناوبانگێکی زۆری بۆ خۆی پەیداکردووە، سەرەتای کاری هونەری بە لاسیکردنەوەی هونەرمەندانی بەناوبانگ دەستیپێکردووە، دواتر بە یارمەتی نەوید زەردی هونەرمەندی لاو رێچکەی خۆی کردۆتەوەو چەند گۆرانییەکی تۆمار کردووە کە بۆتە مایەی سەرنجی بینەرانی.
 
سەنا بەرزنجی خەڵکی رۆژهەڵاتی کوردستانەو ئێستا لەدەرەوەی وڵات دەژی و ناوبەناو سەردانی کوردستان دەکاتەوە.



PM:11:06:10/05/2022