سەرۆکی دەستەی دەستپاکی لە هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت" دەربارەی موچەی فەرمانبەرانی سلێمانی و کێشەی نەمانی پارە لە بانکەکانی سلێمانی هیچ سکاڵایه‌کمان لانییه هه‌ر سکاڵایه‌کیشمان بۆ بێت، یه‌که‌مجار ئاراسته‌ی دیوانی چاودێری دارایی ده‌که‌ین بۆ وردبینی".
حاکم ئەحمەد ئەنوەر سەرۆکی دەستەی دەستپاکی لە هەرێمی کوردستان لە لێدوانێکدا لەبارەی نەمانی پارە لە بانکەکان بە دەنگی ئەمریکای ڕاگەیاند" ماوه‌ی چه‌ند مانگێکه به‌رده‌وام قسه‌ی لێده‌کرێت، له هه‌رێمی کوردستان دوو ده‌زگای چاودێری گرنگ هه‌یه که یه‌کێکیان ده‌سته‌ی ده‌ستپاکیه له هه‌رێمی کوردستان، به‌یاسای ژماره (٣) ی (٢٠١١) له په‌رله‌مانی کوردستان ده‌رچووه دامه‌زرا، ئه‌وی تریان دیوانی چاودێری دارایی یه که له (٢٠٠٧) له‌ئه‌نجامی یه‌کگرتنه‌وه‌ی هه‌ردوو دیوانی چاودێری دارایی هه‌رێمی کوردستان له‌سلێمانی و له‌هه‌ولێر یه‌کیگرتۆته‌وه، سه‌باره‌ت به چۆنیه‌تی داهات و خه‌رجیه‌کانی پاره له هه‌رێمی کوردستان واته چه‌ند داهات هه‌یه و چه‌ند خه‌رجی هه‌یه".
ڕوونیشیکردەوە، ئه‌و ده‌زگایه‌ی که په‌یوه‌ندیداره به وردبینی کردن له خه‌رجی و داهات و گرێبه‌سته ڕه‌سمیه‌کانی حکومه‌ت دیوانی چاودێری دارایییه، کاتێک وردبینی له‌هه‌ر خه‌رجیه‌کان و داهاتی هه‌ر فه‌رمانگه‌یه‌ک ، هه‌ر وه‌زاره‌تێک، هه‌ر بنکه‌یه‌ک ده‌کات ئه‌گه‌ر بینی سه‌رپێچیه‌ک هه‌یه له‌به‌رئه‌وه‌ی یاساکه‌ی ئه‌وان پێش یاسای ده‌ستپاکی بووه، پاش ئه‌وه‌ی سه‌روو ده‌زگای خۆی ئاگادار ده‌کاته‌وه له‌دواجاردا ئه‌گه‌ر گه‌یشته قه‌ناعه‌ت که‌موکوڕیه‌ک یان مه‌ترسی یاخود گومانی ده‌ستکاریکردنی هه‌یه له‌دارایی گشتی دا ئه‌وا داواکاری گشتی، ده‌سته‌ی ده‌ستپاکی ئاگادارده‌کاته‌وه که‌واته ئه‌وه چوارچێوه‌ی ئیش‌کردنی ئه‌و دوو ده‌زگا چاودێری یه له هه‌رێمی کوردستان.
ئەحمەد ئەنوەر دەشڵێت" سه‌باره‌ت به ئێمه یه‌ک دوو هه‌فته پێش جه‌ژن کۆبوونه‌وه‌یه‌کمان له‌گه‌ڵ لیژنه‌ی ده‌ستپاکی په‌رله‌مان هه‌بوو که ئه‌وان لایه‌نی چاودێرین به‌سه‌ر حکومه‌ت و ئێمه و سه‌رجه‌م داموده‌زگاکان ئه‌وانیش خۆیان به‌دواداچوونیان کردووه و داوایان له‌ئێمه کردووه، ئێمه وه‌کو سکاڵا هیچ سکاڵایه‌کمان لانییه هه‌ر سکاڵایه‌کیشمان بۆ بێت به‌دڵنیاییه‌وه ئێمه یه‌که‌مجار ئاراسته‌ی دیوانی چاودێری دارایی ده‌که‌ین بۆئه‌وه‌ی تیمه‌کانی ئه‌وان پسپۆڕی وردبینی و ژمێریار و ئه‌وانه‌یان هه‌یه دوای ئه‌وه ڕاپۆرتێک به‌رزده‌که‌نه‌وه بۆ ئێمه له‌ڕێگه‌ی په‌رله‌مانه‌وه کۆپیه‌کمان بۆ دێت بۆنموونه ده‌وترێت پاره دیارنه‌ماوه واته چی پاره دیارنه‌ماوه؟ ئایا ئه‌و پاره‌یه وه‌کو ژماره تۆمار کراوه؟ به‌ڵام بوونی نییه یان له‌ئه‌نجامی لێخۆشبوونی گومرگی ئه‌گه‌ر ڕاپۆرته‌کان ئه‌وان دیاری بکات که که‌موکوڕی هه‌یه، بۆ نموونه به‌ڕێوه‌به‌ری ده‌روازه‌یه‌که یان به‌ڕێوه‌به‌ری بانکێکه یان که‌سێکی تره ئه‌وه‌نده‌ی که له‌چوارچێوه‌ی ده‌زگا ڕه‌سمیه‌کانه‌وه ئێمه وه‌کو ده‌زگا ده‌توانین چاودێری بکه‌ین و به‌دڵنیاییه‌وه ده‌توانین ئیشی له‌سه‌ر بکه‌ین".
سەرۆکی دەستەی دەستپاکی هەرێمی کوردستان ئەوەشی خستەڕوو، وه‌کو ده‌زانرێت بڕێکی زۆر زانیاری له هه‌رێمی کوردستان بڵاوده‌کرێته‌وه زۆرجار خودی ئه‌و بابه‌ته‌ش دوور نییه له‌ڕه‌وتی ململانێ سیاسیه‌کان، به‌ڵام واقیعێکیش هه‌یه که بوونی هه‌یه له هه‌رێمی کوردستان به‌تایبه‌ت له‌سلێمانی به‌شێک له‌وه‌زاره‌ته‌کان هێشتا مووچه‌ی مانگی سێیان وه‌رنه‌گرتووه، ئایا ورده‌کاری ئه‌و ڕێککه‌وتنه چیه له‌کۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی ئابوری کراوه له هه‌رێمی کوردستان؟ ئه‌م دوولایه‌نه سیاسیه که له‌گه‌ڵ بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان چه‌ند حیزبێکی به‌ڕێزیتر پێکهێنه‌ری حکومه‌تی ئێستان چۆن ڕێککه‌وتنیان له‌سه‌ر ته‌مویلی پاره‌ی مووچه کردووه؟ وه‌کو ده‌زانرێت پاره‌ی نه‌وتمان هه‌یه و پاره‌ی به‌غدادمان هه‌یه، داهاتی ناوخۆشمان هه‌یه هه‌ندێکی له گومرگه‌کانه و هه‌ندێکی له باج و رسوماتی فه‌رمانگه‌کان پێکدێت، ئه‌وه‌ی که بڵاوه ئه‌گه‌رنا ئێمه خۆمان هیچی فه‌رمیمان لانییه.
سەرۆکی دەستەی دەستپاکی ئاماژەی بەوەشکرد، بڕیاربوو له‌و هه‌فته‌یه‌ی ڕابردوو سکاڵایه‌ک له لیژنه‌ی ده‌ستپاکیەوه بێت لەسەر بابەتی کێشەی موچەی فەرمانبەرانی سلێمانی و نەمانی پارە لە بانکەکان، ڕه‌نگه له‌م دوو- سێ ڕۆژه به‌ده‌ستمان بگات لیژنه‌ی ده‌ستپاکی په‌رله‌مان وتیان ئێمه سکاڵاتان بۆ ده‌نێرین، وتومانه ئێمه ئاراسته‌ی دیوانی چاودێری ده‌که‌ین بۆ نموونه ئه‌گه‌ر بوترێت له ده‌روازه‌یه‌کی دیاریکراو یان بانکێکی دیاریکراو یان فه‌رمانگه‌یه‌کی دیاریکراوه ئه‌وان بچن وردبینی بکه‌ن له داهاته‌که، له‌گه‌ڵ ده‌زگای دیوانی چاودێری دارایی ده‌ست به‌وه‌ده‌که‌ین ئه‌وان یه‌که‌مجار وردبینیه‌که بکه‌ن له‌هه‌ر خاڵێکدا پێویست بوو یاخود ده‌سه‌ڵاتی ده‌سته‌ی ده‌ستپاکی به‌پێی یاساکه‌ی خۆی به‌دڵنیاییه‌وه به‌ئه‌رکی خۆی هه‌ڵده‌ستێت.
وتیشی" ئه‌گه‌ر زانیان به‌ڕاستی ئه‌و داهاته بوونی هه‌یه و به‌جۆرێک له‌جۆره‌کان ده‌ستکاری کراوه یان به‌جۆرێک خه‌رج کراوه له‌ده‌ره‌وه‌ی ڕێنماییه‌ی که دارایی ده‌یدات ئه‌وکات به‌دڵنیایه‌وه ڕۆڵی ئێمه دێت که‌یسێکی ئیجرائی له‌گه‌ڵدا بکه‌ینه‌وه، به‌ڵام به‌بێ ئه‌و وردبینیه و به‌بێ ئه‌و لێکۆڵینه‌وه ورده که گه‌یشته لێکۆڵینه‌وه ده‌بێت به‌ڵگه‌ی پێویست له‌به‌رده‌ست هه‌بێت، حاڵه‌ته‌که وه‌کو حاڵه‌ت گومانی تێدا نییه، به‌ڵام کاتێک که ده‌خرێته ناو چوارچێوه‌ی لێکۆڵینه‌وه به‌دڵنیاییه‌وه ده‌بێت ئه‌و ده‌زگا چاودێریانه شاره‌زاکانیان به‌ڵگه‌ی پێویست بخه‌نه به‌رده‌ست بۆئه‌وه‌ی ده‌زگاکه‌ی تریش بتوانێت له‌ڕێگه‌ی دادگاکانه‌وه بتوانێت وه‌کو که‌یسێک مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ بکات".