دادگای فیدراڵی عێراق ناردنی ٢٠٠ ملیار دینارەکەی بۆ هەرێم بە یاسایی ناوزەد کرد

ئەمڕۆ دادگای فیدراڵی لەسەر داوای هاولآتیەک کە شکاتی کردبوو لەسەر ناردنی ٢٠٠ ملیار دینار مانگانە بۆ هەرێم، ئەو دادگایە بڕیاری دا کە ناردنی ئەو بڕە پارەیە بۆ هەرێم یاساییە. 

هاوڵاتییەکی عەرەب داوایەکی یاسایی لەسەر حکومەتی لە دادگای فیدراڵی عێراق تۆمار کردووە داوا دەکات ئەو دادگایە لێکۆڵینەوە بکات لە ناردنی ئەو ٢٠٠ ملیار دینارەی حکومەتی ناوەندی مانگانە دەینێرێت بۆ عێراق.

میدیاکان بڵاویان کردەوە ئەمڕۆ ئەو دادگایە بڕیاری دەرکرد کە ناردنی ئەو بڕە پارەیە یاساییەو سکاڵای ئەو هاوڵاتییەی رەتکردەوە.

کەناڵی سپی میدیا لە تێلیگرام جۆین بکە

ئەوە لە کاتێکدایە کە هەر ئەو دادگایە رۆژی ١٥ ی شوباتی ئەمساڵ بڕیاری دەرکرد کە یاسای نەوت و غازی هەرێم یاسایی نییەو دەبێت پرۆسەی فرۆشتنی نەوتی هەرێم رادەستی بەغدا بکرێت، هەندێک ناوەندی سیاسی هەرێم لەسەر سکاڵای ئەم هاوڵاتییەش مەترسیان هەبوو کە دادگاکە لە بەرژەوەندی هەرێم حوکم نەدات و ٢٠٠ ملیار دیناری مانگانەکە ببڕدرێت.



PM:02:25:11/05/2022