وێستگەیەکی نوێی کارەبا بە گەڕخرا

وەزارەتی کارەبای هەرێم خستنەکاری یەکەیەکی وێستگەی هایدرۆپاوەری دوکان بە توانایی بەرهەمهێنانی ٨٠ مێگاوات کارەبای راگەیاند .

ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٢ی ئایار، وەزارەتی کارەبای هەرێم بڵاویکردوەتەوە،" یەکەیەکی وێستگەی هایدرۆپاوەری دوکان بە توانایی بەرهەمهێنانی ٨٠ مێگاوات خرایە کاروتیشی، وێستگەی دوکان بە توانایی بەرهەمهێنانی ٤٠٠ مێگاوات کارەبا، ٥ تۆڕباینی هەیە،  ئێستا سێ لە تۆرباینەکانی کار دەکەن و ٢٢٠ مێگاوات کارەبا بەرهەمدێنن".

هەردەربارەی هەمان بابەت باسی ئەوەشیکرد، " تیمەکانی کارەبا، پاش ساڵێک لە کارکەوتنی، توانیویان بە چارەسەرکردنی کێشەکانی، یەکەی ژمارە چواری وێستگەی کەهرۆئاوی دوکان بەگەڕ بخەن".

هەر ئەمڕۆ وەزارەتی کارەبا ئەوەشی بڵاوکردەوە، وێستگەیەکی مۆبایلی کارەبا بە توانایی ٢٥ مێگا ڤۆلت ئەمپێر بۆ ناوچەیەکی پیشەسازی لە قەزای سێمێل دانرا،  وێستگەکە بە نزیکەی ٣٤ملیۆن دینار دابین کراوە و کێشەی کەمیی ڤۆلتیەی ناوچەی پیشەسازیی کواشێ چارەسەر دەکات".

 

 

 

 



PM:03:05:12/05/2022