ناوەندی چاپەمەنی و راگەیاندنی هێزەكانی سوریای
دیموكرات هەسەدە ئاماری بۆردوومانەكانی توركیای بۆ سەر باكوور و رۆژهەڵاتی سووریای
ڕاگەیاند.
ئەمڕۆ هەینی ١٣ی ئادار، هەسەدە بڵاویکردەوە، دوای
سەردانی ئەفسەرانی سوپای توركیا و هەواڵگرییەكەی بۆ سەر سنووری سووریا- توركیا، دەوڵەتی
توركیا لە ٢٤ كاتژمێری رابردوودا بە دەیان گوند و شارۆچكەی باكوور و رۆژهەڵاتی
سووریای بە چڕی تۆپباران كرد.
هەر لە بڵاوکراوەکەدا ئەوەش هاتووە، ژیانی دەیان هەزار كەسی خستە مەترسیەوە و رووبەرێكی بەرفراوانی زەوییەكانی
سوتاند، هەروەها، لە گەڵ تۆپباران، جموجۆڵی فڕۆكە سیخوڕییەكان لە ئاسمانی ناوچەكە
زیادیان كردووە.
ئامارەکە ئەوەشی تێدا هاتووە، گوندەكانی ناوچەی شێراوای باشوری عەفرین تا منبج
و كۆبانێ و تا دەگاتە گوندەكانی عەین عیسا كە رووبەرەكەیان ٢٨٠ كیلۆمەترە بۆردوومانكراوە
و ژمارەی ئەو گوندانەی رووبەڕووی هێرش كراونەوە ٥٣ گوندن.