ئهنجوومهنی باڵای ئیمارات لە ئەبوزەبی بە سەرۆکایەتی شێخ محەمەد بن ڕاشید ئال مهکتوم، جێگری سەرۆک وەزیران و حاکمی دوبەی کۆبوونەوەیەکی ئەنجامدا.
بەپێی ڕاگەیەندراوی کۆبوونەوەکە، بەپێی مادەی (٥١)ی دەستور، شێخ محەمەد بن زاید ئال نەهیان، بەکۆی دەنگ وەک سەرۆکی نوێی ئیمارات دیاری کرا و شوێنی خهلیفه بن زاید ئالنهیان دهگرێتهوه.
دوێنێ هەینی خەلیفە بن زاید ئال نهیان، سەرۆکی ئیمارات و فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان لە تەمەنی (٧٤) ساڵیدا بەهۆی نەخۆشییەوە کۆچی دواییکرد.