پەروەردەی دوکان لەبارەی دابەشکردنی مووچەی سبەینێ ئاگادارییەکی بڵاوکردەوە

پەروەردەی دوكان ڕایدەگەیەنێت" سبەینێ دووشەممە ١٦ی ئایاری ٢٠٢٢ مووچەی مانگی نیسان و مووچەی وانەبێژی مانگی سێ دابەش دەکرێت". 

لە ڕاگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی دووکان سەرجەم بەڕێوەبەری خوێندنگە و باخچەكانی سنووری بەڕێوەبەرێتییەکە ئاگادار دەكاتەوە، كە سبەینێ دووشەممە مووچەی مانگی نیسانی ٢٠٢٢ خەرج دەکرێت. 

ئەوەشی خستەڕوو، هەر سبەینێ‌ مووچەی مامۆستایانی وانەبێژ بۆ مانگی (سێ)ی ئەمساڵ دابەش دەكرێت، جگە لەوەی پارەی بەڕێوەبەر و مامۆستایانی چاودێری هۆڵەكانی تاقیكردنەوەی خولی یەكەم و دووەمی ساڵی (٢٠٢٠ بۆ ٢٠٢١) دابەش دەكرێت.  


PM:07:02:15/05/2022