بەهۆی ئەو شەپۆلە خۆڵبارینە چڕەی زۆرینەی شارەکانی
عێراقی گرتووەتەوە، دەوامی سەرجەم قۆناغەکانی خوێندن ڕاگیران، هەروەها لە بەشێک لە
پارێزگاکان دەوامی فەرمانبەرانیش ڕاگیرا.
ئەمڕۆ دووشەممە ١٦ی ئایار، شەپۆلێکی خۆڵبارینی
چڕ بەشێکی زۆر لە پارێزگاکانی عێراق و هەرێمی کوردستانی گرتووەتەوە و هەر
بەو هۆکارە وەزارەتی پەروەردەی عێراق سەرجەم دەوامی خوێندن گاکانی ڕاگرت، تاقیکردنەوەکانیش دواخران، هەروەها لە بەشێک لە پارێزگاکان دەوامی فەرمانبەرانیش
ڕاگیرا.
لە هەمانکاتتا، لە پارێزگاکانی، بەغدا، کەرکوک، واست، دیوانیە،
دیالە و بابل دەوامی فەرمانبەران ڕاگیرا و کرایە پشووی فەرمی.