وێنە.. گۆرانیبێژێکی دیاری شاری هەولێر کۆچی دوایی کرد

ئەمڕۆ دووشەممە ١٦ی ئایاری ٢٠٢٢ ھونەرمەندی گۆرانیبێژی ناسراوی شاری هەولێر (ڕەوەند سەڵاح) بەهۆی نەخۆشییەوە لە دەرەوەی وڵات کۆچی دوایی کرد. 

بەپێی زانیارییەکانی ماڵپەڕی (سپی)، پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە ھونەرمەندی گۆرانیبێژ ڕەوەند سەڵاح لە وڵاتی سوید بە جەڵتەی مێشک گیانی لەدەستدا. 

ڕەوەند سەڵاح یەکێک بوو لە گۆرانیبێژە گەنجەکانی کورد، کە خەڵکی هەولێرە، ناوبراو لە خێزانێکی هونەردۆست لە دایکبووە و خوشکەزای هونەرمەند (فەرهەنگ غەفوورە)، چەندین گۆرانی و ڤیدیۆ کلیپی بڵاوکردۆتەوە، کە دیاترینیان بەرهەمی (ھەولێرییە ئەرێوەڵا)یە، کە لە ڕێیەوە بەخێرایی چووە ناو خەڵک و هەوادارێکی زۆری پەیدا کرد. 


PM:07:25:16/05/2022