وێنە.. کۆمسای لە شوێنێکی جیاواز دەردەکەوێت

هونەرمەندی دیاری باشوور و رۆژهەڵاتی کوردستان، کۆمسای لە سەیرانگایەک دەردەکەوێت و باس لە مانگ و رۆژ دەکات.

کۆمسای لە نوێترین پۆستیدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئیسنتاگرام لە سەیرانگایەکدا دەردەکەوێت کە چوار دەوری سەوز پڕ گوڵاڵەیە.
ئەو هونەرمەندە لە پۆستێکدا نووسیوویەتی" کاتێک خۆر و مانگ پێکەوە لە ئاسمان بن پێی دەوترێت چی؟".

کۆمسای لە ساڵی ١٩٩٢ لە شاری سنەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەدایکبووە، سەرەتای دەرکەوتنی دەگەڕێتەوە بۆ بەرنامەی خۆشترین دەنگ، لە شاشەی ئێن ئاڕتی دوو پەخش دەکرا، لە ئێستادا خاوەنی چەندین گۆرانی و ڤیدیۆ کلیپە.

 



PM:11:38:16/05/2022