"مۆڵگەو پەناگەکانی داعش لە قەرەچووغ تێکدران"

فه‌رمانگه‌ی میدیاو زانیاری حكومه‌تی هه‌رێم، ڕایگەیاند "هێزەکانی پێشمەرگە بە سەرپەرشتی میحوەری شەشی پێشمەرگە، بە هاوکاریی هێزەکانی هاوپەیمانان، ئۆپەراسیۆنێکیان لە چیای قەرەچوغ ئەنجامدا، توانیان مۆڵگەو پەناگەکانی داعش تێکبدەن".

فه‌رمانگه‌ی میدیاو زانیاری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه‌، چەند ڕۆژێک لەمەوبەر، هێزەکانی پێشمەرگە بە سەرپەرشتی میحوەری شەشی پێشمەرگە، بە هاوکاریی هێزەکانی هاوپەیمانان، ئۆپەراسیۆنێکیان لە چیای قەرەچوغ ئەنجامدا، کە تیایدا لیوای ١٤ی پیادەی وەزارەتی پێشمەرگە و چەند یەکەیەکی هێزەکانی ٨٠ بەشداربوون توانیان لە ئۆپەراسیۆنەکەدا، تەواوی مۆڵگە و پەناگەکانی چەکدارانی داعش، کە لەسنوری ئۆپەراسیۆنەکەدا بوون تێکدران و بەشێکی زۆر و فراوانی چیای (قەرەچوغ)یان کێوماڵ کرد.


وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ ده‌ڵێت، "پاش شکستی تەواوەتی داعش پاشماوەکانی چەکدارانی داعش چیای قەرەچوغ وەک پەناگەیەک بەکارده‌هێنن، بۆ تێکدانی ئاسایش و ئارامی ناوچەکە و لێدان لە هێزە ئەمنییەکان و خەڵکی سڤیلی ناوچەکە".



PM:01:58:17/05/2022