بەبڕیاری بافڵ تاڵەبانی هەڵمەتی راگەیاندنی بۆ سەر پارتی راگیرا

لە ئاستەنگە سیاسیەکاندا یەکێتی و پارتی دەست بە هەڵمەتی راگەیاندن دژی یەکتری دەکەن، هەڵمەتی ئەمجارەش کە نزیکەی دوو مانگە بەردەوامەو لە کەسانی هەرە پلە بەڵای ئەو دوو حیزبەوە بڕیاری دەستپێکردنەکەی دراوە، ئەمڕۆ دوای ئەوەی پارتی لە رێگای دەزگا رۆشنبیری و راگەیاندنەوە هەڵمەتەکەی راوەستان، بافڵ تاڵەبانیش بڕیاری بۆ میدیاکانیان دەرکرد کە هەڵمەتی هەڵبژاردن رابگرن و ئەمڕۆ یەکەم رۆژی ئەو راگرتنە دەستی پێکرد. 

بەپێی زانیارییەکانی " سپی " بافڵ تاڵەبانی بڕیاری بۆ میدیاکانی یەکێتی و سێبەرەکان دەرکردووە کە هەڵمەتی هەڵبژاردن دژی پارتی راگرن، هەروەها ئەمڕۆش دەزگای رۆشنبیری و راگەیاندن پارتی گشتاندنێکی بۆ میدیاکانی کردووە کە دژی یەکێتی هەڵمەتی راگەیاندن راگرن، بەپێی ئەو زانیاریانە پارتی و یەکێتی ئامادەکاری دەکەن بۆ سازدانی کۆبوونەوەی مەکتەبی سیاسی هەردوولا لە هەفتەی داهاتوودا.

کەناڵی سپی میدیا لە تێلیگرام جۆین بکە..


ئەمرۆش لە کۆبوونەوەی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەت و جێگرەکەی قوباد تاڵەبانی و بەرپرسانی ئیداری دەڤەری سلێمانی، سەرۆکی حکومەت بڕیاری داوە پارەی مووچەی دەڤەری سلێمانی بخرێتە سەر داهاتی نەوت و ئەو ٢٠٠ ملیار دینارەی بەغدا دەینێرێت، بەرامبەر ئەوەش لیژنە بۆ بەدواداچوونی کەمکردنەوەی داهاتی سلێمانی دروستبکرێت.



PM:10:26:17/05/2022