یەكێتی و گۆڕان: هەمواركردنەوەی یاسای هەڵبژاردنی بۆتە خواستێكی جەماوەری


یەكێتی نیشتمانی كوردستان و بزووتنەوەی گۆڕان رایدەگەیەننن هەمواركردنەوەی یاسای هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان بۆتە خواستێكی جەماوەریی.

ئەمڕۆ وەفدێكی باڵای یەكێتی نیشتیمانی كوردستان بەسەرپەرشتی ڕزگار عەلی  كارگێڕی مەكتەبی سیاسی و ئامادەبوونی ئەمین بابەشێخ و د.میران محەمەد عەباس ئەندامانی مەكتەبی سیاسی حەمەی حەمەسەعید و سالار سەرحەد خەلیفە، ئەندامانی سەركردایەتی، سەردانی مەكۆی سەرەكی بزوتنەوەی گۆڕانیان كرد لە سلێمانی، و لەلایەن ژمارەیەك لە ئەندامانی جڤاتی نیشتیمانی پێشوازیان لێكرا.

بەپێی راگەیەنراوی كۆبوونەوەكە، لەو دیدارە رەوشی سیاسی هەرێمی كوردستان و عێراق، ژیان و گوزەرانی  هاوڵاتیانی كوردستان و مووچەخۆران گفتوگۆیان لەبارەوە كرا و هەردوولا جەختیان كردەوە دۆخی چەقبەستوی سیاسی نێوان لایەنەكان، پێشهاتێكی مەترسیدارە بۆ تێكدانی یەكریزی  نێوان لایەنەكان و پرۆسەی سیاسی هەرێمیش بۆیە هەرچی زووە دەبێت ئەو بەربەستانەی كە لەبەردەم لێكنزیك بوونەوەی لایەنەكانە لاببرێن.

هەروەها هاتووە "پرسی هەموواركردنەوەی یاسایی هەڵبژاردنەكان كە  بۆتە خواستێكی جەماوەری و گشتگیر لەسەرانسەری هەرێمی كوردستاندا، هەڵوێستی هاوبەشی نیشتیمانی بۆ گەڵاڵە بكرێت و دەستكەوتەكان بپارێزین".



PM:10:32:17/05/2022