هادی عەلی: سیاسەتی نادروستی پارتی و یەكێتی هەرێمی گەیاندوەتە دۆخێكی خراپ

سە‌رۆكی ئە‌نجومە‌نی سەركردایەتی یە‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان ڕایدەگەیەنێت" سیاسەتی نادروستی پارتی و یەكێتی هەرێمی گەیاندوەتە دۆخێكی خراپ".

هادی علی سە‌رۆكی ئە‌نجومە‌نی سەركردایەتی یە‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر ڕایگەیاند" سیاسەتی نادروستی پارتی و یەكێتی لەسەر ئاستی ناوخۆ و عێراق و ناوچەكە ھەرێمی گەیاندوە بە دۆخێكی ئەوەندە خراپ كە نوێنەری یونامی لە كۆبونەوەی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی ڕاشكاوانە ڕەخنەیان لێبگرێت و ڕایگەنێت كە ئایندەی ھەرێمی كوردستان لەبەردەم مەترسیدایە". 

جینین پلاسخارت، نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتوەکان لە عێراق، لە نیویۆرک بەشداری کۆبوونەوەی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی کرد و لە وتارێکدا رایگەیاند" دابەشبوونی هێزە سیاسیەكانی ناوخۆی هەرێمی كوردستان مەترسی دەرەكی لەسەر هەرێم زیاتر دەكات و پێویستە دابەشبوونی ناوچەی سەوز و زەرد لە هەرێمی كوردستان كۆتایی پێبێت".

پلاسخارت ئەوەشی خستەڕوو: پێیویستە گۆڕەپانی سیاسی هەرێمی كوردستان بۆ هەموو لایەنەكان كراوەبن، لە هەرێمی كوردستان جیاوازی و ناكۆكیەكان زیاتر بوون ئەوەش كاریگەری لەسەر هاوڵاتیان دروستكردووە.


AM:10:00:18/05/2022