ڕاپەڕین.. بەهۆی پەلاماردانی سەگەوە منداڵێکی ١٠ ساڵان گیانی لەدەستدا

لە گەڕەکی ڕاپەڕینی شاری سلێمانی سێ سەگ پەلاماری منداڵێکی ١٠ ساڵان دەدەن و دەیخۆن.

ئەمڕۆ لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیدا باوکی لیای تەمەن ١٠ ساڵ باسی چۆنیەتی گیان لەدەستدانی منداڵەکەی دەکات، کە سێ سەگ پەلاماری لیا یان داوە و خواردویانە لیا لە کاتژمێر ٢ و ٢٠ خولەکی پاشنیوەڕۆی ڕۆژی دوو شەممە ١٦ مانگ لە ماڵ چووەتە دەرەووە تا لەگەڵ منداڵی ماڵی دراوسێکانیدا یاریبکات، بەڵام دواتر دەچێتە ماڵی دراوسێیەکی دیکەیان کە سەگیان هەبووە.

بەپێی وتەکانی عەلی ڕەحیم، باوکی لیا، کچەکەی بەسەر سیاجی ئەو سێ سەگە ڕاگیراوەدا هەڵگەڕاوە، سەگەکانیش پەلاماریان داوە و خواردوویانە، دواتر بەدوای کچەکەیەدا گەڕاوە، کاتێک دۆزیویەتەوە کە لیا گیانی لەدەستداوە و سەگەکان خواردوویانە، باوکی لیا هیچ سکاڵایەکی یاسایی نییە، دەڵێت "قەزا و قەدەرە، منداڵەکەم خۆی چووەتە ماڵەکەوە".



PM:04:17:18/05/2022