"شەپۆلێكی دیكەی خۆڵبارین بەڕێوەیە"


پێشبینیكارێكی كەشناسی عێراقی رایدەگەیەنێت، سەرەتای هەفتەی داهاتوو  شەپۆلێكی دیكەی خۆڵبارین دەست پێدەكات و پێدەچێت زیاتریش ناوچەكانی ناوەڕاست و باشوور بگرێتەوە.

سادق عەتییە، كەشناسی پێشكەوتووی عێراقی لە پۆستێكدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك رایگەیاندووە "دوای گەیشتنی ئەو شەپۆلە خۆڵبارینە بۆ عێراق، لەگەڵ تێپەڕبوونی كات بەشێوەیەكی پلەدار هەموو شارەكانی وڵات دەگرێتەوە، تا ئێستا پێشبینیەكان بەو شێوەیەن كە خۆڵبارینەكە چڕ دەبێت و بۆ شەوی شەممە و رۆژانی یەكشەممە و دووشەممە تەواوی شارەكان دەگرێتەوە".  

ناوبراو ئاماژەی بەوەكردووە "بەهۆی هەڵكردنی بایەكی سارد پلەكانی گەرما روو لە دابەزین دەكەن و لە ماوەی نێوان شەممە و یەكشەممە لە هەندێك شوێن بۆ 8 پلەی سەدی دادەبەزن".

وەك عەتییە باسیكردووە، زۆرترین رێژەی چڕی خۆڵبارینەكە لە شارەكانی فوراتی ناوەڕاست و باشووری خۆرئاوای عێراق دەبێت، بەڵام ئەمەش مانای ئەوە نییە كە شەپۆلەكە ناوچەكانی دیكە نەگرێتەوە.





PM:07:25:18/05/2022