"ژمارەیەك ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی دژی دروستكردنی ئاڵای هاوڕەگەزخوازانن"


ژمارەیەك ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی دژی دروستكردنی ئاڵای هاوڕەگەخوازان لە شاری سلێمانی وەستاونەتەوە و داوا لە شارەوانی سلێمانی دەكەن رێكاری یاسایی پێویست بگرێتەبەر.
 
ژمارەیەك ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لە نووسراوێكدا بۆ سەرۆكایەتی ئەنجومەن داوایان كردوە نوسراوێك ئاڕاستەی شارەوانی سلێمانی بكرێت لە دژی دروستكردنی ئاڵای هاوڕەگەزخوازان لە پاركی ئازادی شاری سلێمانی.

لە نووسراوەكەیاندا هاتووە "ماوەی چەند رۆژێك پێش ئێستا لەلایەن گروپێكی هاوڕەگەزخواز بە نوسراوی فەرمی داوایان لە بەڕێوەبەرایەتی باخچەكانی سلێمانی كردووە كە رێگەیان پێبدەن كورسییەكانی ناوپاركی ئازادی بە بۆیاخكردن نۆژەن بكەنەوە".

هەروەها باسیان لەوەكردووە "دوای وەرگرتنی رەزامەندی گروپەكە، بیرۆمكەی بۆیاخكردن و نۆژەنكردنەوەی كورسییەكانیان گۆڕیوە بۆ دروستكردنی ئاڵای هاوڕەگەزخوازان كە ئەمەش نامۆیە بە كلتوری كۆمەڵگەكەمان و رێخۆشكەرە بۆ بڵاوبوونەوەی خراپەكاری و نەخۆشی جەستەیی و هەروەها ناڕەزایی هاوڵاتیانی بەدوای خۆیدا هێنا".

هەر لە نووسراوەكەدا ئاماژەیان بەوەكردووە "داواكارین نووسراو ئاڕاستەی شارەوانی سلێمانی بكرێت بەمەبەستی دروستكردنی لیژنەیەكی  تایبەت لەسەر بابەتی ناوبراو بۆ ئەوەی بزانرێت كێ لە پشت پێدانی مۆڵەت و رەزامەندییە بەم گروپە و دواتر بەپێی دەسەڵاتی خۆیان ئیجرائاتیان لەگەڵ بكرێت".



PM:09:12:22/05/2022