وەزارەتی شارەوانی: بڕیاری لێخۆشبوونی (١٥%)ی قەرزی ئاو درێژکرایەوە

وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری هەرێم ڕایدەگەیەنێت" لەبەر بەرژەوەندی هاوڵاتییان بڕیاری لێخۆشبوونی (١٥%)ی قەرزی ئاو درێژکرایەوە". 

بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئاو و و ئاوەڕۆ لە وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیەنراوێکیدا رایگەیاند" بڕیاری لێخۆشبوونی ١٥%ی قەرزی ئاو لە سەرتاسەری هەرێمی كوردستان تاوەكوو ٦ی حوزەیرانی ٢٠٢٢ بەردەوامە و ئێستاش بنكەكانی كۆكردنەوەی داهات و فەرمانگە و بەڕێوەبەرایەتییەكانی ئاو لە پێشوازی هاووڵاتییاندان". 

ئەوەشی خستەڕوو، پێشتر لە كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیراندا بە سەرۆكایەتیی مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، بە لەبەرچاوگرتنی دۆخی دارایی هاوڵاتیان و لەپێناو بەرژەوەندیی گشتیدا، بڕیاری لێخۆشبوونی ١٥%ی قەرزی ئاو درا و لەگەڵ كاركردن بە بڕیارەكە هاووڵاتییان بەشێوەیەكی بەچاو پێشوازیان لێی كرد و بە بڕیارێكی باشی دەزانن. 


PM:01:15:23/05/2022