وته‌بێژی پۆلیسی پارێزگای دهۆك بڵاویکردەوە، شه‌وی رابردوو ژنێك له‌لایه‌ن هاوسه‌ره‌كه‌یه‌وه كوژراو تۆمه‌تباره‌كه هه‌ڵهاتوه و تا ئێستاش ده‌ستگیرنه‌كراوه.
ئەمڕۆ دووشەممە ٢٣ی ئایار، هێمن سلێمان، وته‌بێژی پۆلیسی پارێزگای دهۆك له‌راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، "شه‌وی رابردوو له گوندی نه‌زراوه له سنوری قه‌زای به‌رده‌ش له پارێزگای دهۆك، پیاوێك هاوسه‌ره‌كه‌ی خۆی كوشت و دوای رووداوه‌كه‌ش هه‌ڵهاتوه و هێزه‌كانی پۆلیس به‌دوای تاوانباره‌كه‌دا ده‌گه‌ڕێن، ئەوەش هاتووە، ئه‌و ژنه‌ی كوژراوه ته‌مه‌نی ٣٠ ساڵه و دایكی پێنج منداڵه، رووداوه‌كه‌ش دوای ئه‌وه روویداوه كه له گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌یدا شهڕیانكردوه و پاشان له‌لایه‌ن هاوسه‌ره‌كه‌یه‌وه كوژراوه.
وته‌بێژی پۆلیسی پارێزگای دهۆك دەربارەی ڕووداوەکە باسی له‌وه‌شكرد، تاوانباره‌كه به‌پێی بڕیاری دادوه‌ر فه‌رمانی ده‌ستگیركردنی بۆ ده‌رچوه و دۆسیه‌ی لێكۆڵینه‌وه بۆ رووداوه‌كه كراوه‌ته‌وه و هه‌وڵده‌درێت به‌زوترین كات ده‌ستگیربكرێت.