كامیار سابیر: لە هیچ شتێك پەشیمان نیم كە گوتوومە

کامیار سابیری نوسەر دوای ئازادکردنی ڕوونکردنەوەکەی بڵاوکردەوە و دەڵێت" لە ھیچ شتێک پەشیمان نییم کە گوتوومە، ھەر کەسێکیش لەسەر حیسابی ھەژاری و بێکاری خەڵکی کوردستان، بە شوێن موفت پارەی زۆرەوە بێت، سەرەنجام ھەوڵەکانی ھەر ئەڕژێتەوە ناو ئاشی کوردایەتییە چەتەگەرییەکە". 

کامیار سابیر لە ڕاگەیەندراوێکدا لە هەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆـەڵایەتی فەیسبوک ئاماژەی بەوەکردووە" کێشەی حاکم و من، کێشەی شەخسیی نییە، بەڵکو جیاوازی روئییەی سیاسیی و فیکرییە".

ئەوەشی خستەڕوو، لە ھیچ شتێک پەشیمان نییم کە گوتوومە، ھەر کەسێکیش لەسەر حیسابی ھەژاریی و بێکاریی خەڵکی کوردستان، بە شوێن موفت پارەی زۆرەوە بێت، سەرەنجام ھەوڵەکانی ھەر ئەڕژێتەوە ناو ئاشی کوردایەتییە چەتەگەرییەکە، چەندیش دژە دەسەڵاتی کوردیی بێت بە شیعار و حەماسی ئایدۆلۆژیی.

دوای ئەوەی بە تۆمەتی ناوزڕاندن حاکم شێخ لەتیف مستەفا یاساناس و ئەندامی خولی پێشووتری ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق سکاڵای لەسەر کامیار سابیر تۆمارکردبوو و دەڵێت" ئەمڕۆ داوای ئازادکردنی دەکەم". 

دوای ئەوەی بە تۆمەتی ناوزڕاندن حاکم شێخ لەتیف مستەفا یاساناس و ئەندامی خولی پێشووتری ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق سکاڵای لەسەر کامیار سابیر تۆمارکردبوو، دوێنێ دووشەممە حاكم شێخ لەتیف لە بنكەی پۆلیسی سەرچنار سكاڵاكەی كشاندەوە و ناوبراو ئازاد کرا. 

روونکردنەوەیەک لە کامیار سابیرەوە بۆ رای گشتی: 

عوذر لە قەباحەت خراپتر

پێشەکیی سوپاسی ھەموو ئەوانە ئەکەم کە لەسەر زیندانییکردنی من، ھاتنە دەنگ و بەشدارییان کرد، لە کەمپەینی فشارخستنە سەر حاکم شێخ لەطیف کە داواکەی بکێشێتەوە بە دڵنیاییەوە ئەگەر سەپۆرتی ئەو صەدان کەسە نەبووایە، ئەوا ئەو دادگایەی حاکم لەطیف پەنای بۆ بردووە، لەبری یەک سەعات تەوقیف، حەوت رۆژ تەوقیفەکەیان ئەبردە سەر.

کێشەی حاکم و من، کێشەی شەخصیی نییە، بەڵکو جیاوازیی روئییەی سیاسیی و فیکرییە. لە ھیچ شتێک پەشیمان نییم کە گوتوومە، ھەر کەسێکیش لەسەر حیسابی ھەژاریی و بێکاریی خەڵکی کوردستان، بە شوێن موفت پارەی زۆرەوە بێت، سەرەنجام ھەوڵەکانی ھەر ئەڕژێتەوە ناو ئاشی کوردایەتییە چەتەگەرییەکە، چەندیش دژە دەسەڵاتی کوردیی بێت بە شیعار و حەماسی ئایدۆلۆژیی.
حاکم، لەسەر حسابی بە دیھێنانی عەدالەتی کۆمەڵایەتیی و شیعارەکانی بزوتنەوەی گۆڕان، ئێستا ھای لایڤ ئەژیەت، جار جاریش قسەی نەستەقی ئۆپۆزیسیۆنبوون ئەکات.

ئەوی سکاڵاکار ئەیتوانی بە ئارگیومێنتی سیاسیی و فیکریی، وەڵامی نووسیینەکانی من بداتەوە، نەک پەنا بۆ دادگای ئەم دەسەڵاتە ببردایە کە حاکم "بەردەوام نیگەرانیی لێی ھەیە" عوذرەکەی لە قەباحەتەکەی خراپترە. 

دووبارە سوپاسی قووڵم بۆ ھەموو ئەوانەی کە لەپێناوی ئازادیی رادەربڕییندا سەپۆرتی ئەم بابەتەیان کرد. من لە ئاییندەی نزیکدا قسەی ترم ئەبێت.

لە کۆتاییدا ئەم کەیسە بەسەر حاکم خۆیدا شکایەوە و رووی راستەقیینەی ئەوانەی دەرخست کە حیقدی شەخصیی و غوبنی فەردیی تێکەڵ بە کێشە فیکریی و سیاسییەکان ئەکەن. ھەروەھا بەداخەوە حاکم لەطیف، خۆی قوربانیی دەستی ئەم سیستەمەیە و دادگاکانی دەسەڵاتی کوردیی سوود لە پۆتێنشاڵی ئەو وەرئەگرن، بۆ سەرکوتی ئازادیی رادەربڕییندا  و ئەوانەی رەخنە لەم سیستەمە ئەگرن.


AM:09:13:24/05/2022