پارەی گەنمی جوتیاران خەرج دەکرێت

ئەندامێکی کورد لە لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، داوایکردوە پارەی گەنمی جوتیاران بۆ ساڵەکانی ٢٠١٤ ٢٠١٥ و ٢٠١٦ لە پڕۆژەیاسای ئاسایشی خۆراک جێگیر بکرێت و بودجەش بۆ کڕینی دەرمانی پێویست بۆ نەخۆشخانەی هیوا تەرخان بکرێت.

ئەمڕۆ ٢٤ی ئایار، سۆران عومەر، ئەندامی لیژنەی دارایی و ئابوری لە پەرلەمانی عێراق لەپەیجی تایبەتی خۆی لە فەیسبوک بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ بەنوسراوی فەرمی داوای لەلیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەران کرد تاکو پارەی گەنمی جوتیاران بۆ ساڵەکانی ٢٠١٤-٢٠١٥-٢٠١٦ لەپێشنیازە یاسای هاوکاری ئاسایشی خۆراک جێی بۆ بکرێتەوە.

 هەروەها داوایانکردوە بەشێک لەو پارەیە دابین بکرێت بۆ دەرمانی نەخۆشییە درێژخایەنەکان بەتایبەت بۆ نەخۆشخانەی هیوا لەهەرێم کەچارەسەری نوخۆشی شێرپەنجەی هەمو عێراقی تێدا دەکرێت بەبێ بەرامبەر و لەئێستادا دەرمانی نەماوە.

سۆران عومەر وتیشی، داواشی کردوە بەشێک لەو پارە دابنرێت بۆ دامەزراندنی کارمەندانی گرێبەست بەگشتی و بەتایبەت کارمەندانی گرێبەستی کاتی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکان لەهەمو عێراق.

PM:07:19:24/05/2022