کۆبوونەوەی یەکێتی و پارتی دەستیپێکرد

هەردوو مەكتەبی سیاسیی یەكێتی نیشتمانی كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستان لە شاری هەولێر بە سەرپەرشتی جێگری سەرۆكی پارتی و هاوسەرۆكی یەكێتی لە كۆبوونەوەدان.

ئەمڕۆ ٢٥ی ئایار چوارشەممە، هەر بەپێی زانیارییەکان، كۆبوونەوەكەیان تایبەت دەبێت بە گفتووگۆكردن لەسەر پەیوەندییەكانی نێوان دوولایەن و بابەتەكانی سەرۆك كۆمار و هەڵبژاردنەكانی پەرلەمانی كوردستان و كەیسی غاز و نەوت و داهات و ئەو مەترسی و گوشارانەی لەسەر هەرێم هەن، دەكرێـت، كۆبوونەوەكە، دوای سەردانی سەرۆكی هەرێمی كوردستانە بۆ سلێمانی و لەگەڵ بەرپرسانی باڵای حیزبەكان لە سلێمانی، هاوكات بڕیارە سبەینێ نوێنەری نەتەوە یەكگرتووەكان لەگەڵ حیزبەكاندا كۆبێتەوە بۆ تاووتوێكردنی بابەتی هەڵبژاردنەكان.

ئەمەش لەکاتێکدایە، یەكێتی و پارتی دوای ماوەیەكی زۆر لە بوونی ناكۆكی توند و شەڕی مێدیایی دێت كە بانگەشە و هەڕەشەی دووئیدارەیی تێدا دەكرا.




PM:02:24:25/05/2022