نووسینگەی سلێمانی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ئاشکرایکرد، رۆژی یەکشەممەی داهاتوو دەست بە دابەشکردنی پارەی ئەو کەسانە دەکرێت کە بەژدار بوون لەدەنگ دانی عێراق.
ئەمڕۆ ٢٥ی ئایاری
٢٠٢٢، نووسینگەی سلێمانی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند،
رۆژی یەکشەممەی داهاتوو دەست بە دابەشکردنی پارەی ئەو کەسانە دەکرێت کە لە رۆژی
دەنگدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق وەک کارمەندی کۆمسیۆن کاریانکردووە.
ئەوەشیخستەڕوو "
بۆ وەرگرتنی پاداشتە داراییەکە، پێویسته كه‌سه‌كه خۆی ئاماده‌بێت یاخود
بریكارداری یاسایی، ناسنامه‌یه‌كی ناساندنی فه‌رمی پێبێت، بۆ كه‌سێك
بریكارداری یاسایی بنێرێت پێویسته وێنه‌ی په‌سه‌ندكراوی دادنوسی بریكارداریه‌كه‌ی
پێبێت، هه‌روه‌ها كارتی بایۆمتری ده‌نگدانی كه‌سه‌كه خۆی پێبێت كه ڕۆژی ده‌نگدان
لێی وه‌رگیراوه و دواتر وه‌ریگرتووه‌ته‌وه".
راشیگەیاند" ئەو
کەسانەی کارتی بایۆمەتریان لە ناوەندەکە وەرنەگرتووەوە، ده‌توانن له ھه‌مان ئه‌و
ناوه‌نده‌ی فۆڕمی كارمه‌ندبوونی لێپێشكه‌شكردبوو وه‌ریبگرنه‌وه و دواتر پاداشتە
داراییەکە وەربگرن".
سه‌باره‌ت به‌و كه‌سانه‌شی
له شار و شارۆچكه‌كانی سه‌ر به پارێزگای سلێمانی وه‌ك كارمه‌ند كاریان كردووە
روونیکردەوە " له ئایندەیەکی نزیکدا، وادەیەک بۆ ئەو کەسانە دیاریدەکرێت و
دەتوانن لەو بانکانەی بۆیان دیاریدەکرێت پاداشتە داراییەکانیان وەربگرن".