سلێمانی.. دوو فرۆشگا بەهۆی فرۆشتنی گۆشتی قەدەغەکراو داخران

لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی دوو فرۆشگای گۆشتی بەستوویان لە بازاڕی بەلەدیەکەی سلێمانی داخست کە گۆشتی قەدەغەکراویان فرۆشتووە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٦ی ئایار، رێکان جەمال سەرۆکی لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی بڵاویکردەوە لە فرۆشگای گمۆدا ١٥٠ کیلۆگرام گۆشتی وردکراو هەبووە کە نازانرێت سەرچاوەکەی کام جۆرە گۆشتەیە، هەربۆیە راستەوخۆ ئەو فرۆشگایە داخرا.

هەروەها فرۆشتگایەکی دیکە، هەر لە بازاڕی بەلەدیەکەی سلێمانی فرۆشگای دیاربەکر داخرا کە بڕی ٥٠ کیلۆ گۆشتی قەدەغەکراوی هندی تێدابووە.



PM:03:12:26/05/2022