تەندروستی سلێمانی: لەسەر داوای پەرلەمانتار لە بەغداوە هیچ بڕە دەرمانێكی زیادەمان بۆ دانەنراوە

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی، ڕایگەیاند "لەسەر داوای پەرلەمانتار لە بەغداوە هیچ بڕە دەرمانێكی زیادەمان بۆ دانەنراوە و وەرنەگرتووە، ئەوەی وەرمانگرتووە بەشە دەرمانی سلێمانیەو وەك ساڵانی رابردوو وەریدەگرین".

ئەمڕۆ ٢٦ی ئایار پێنج شەممە، بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی رایگەیاند لەسەر داوای هیچ پەرلەمانتارێك لە بەغداوە بڕە دەرمانی زیادەمان بۆ دانەنراوەو وەریش نەگیراوە، ئەوەی هەیە بەشە دەرمانی سلێمانیەو وەك ساڵانی رابردوو وەری دەگرین، هەروەها سەرۆكی فراكسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی عێراق لە گرتەیەكی ڤیدیۆییدا لەناو كۆگای دەرمان لە بەغدادوە رایگەیاند بەغداد بەشە دەرمانی سلێمانی دیاریكردووە بەڵام بەرپرسانی تەندروستی سلێمانی نایەن بەدەمیەوەو وەڵامی تەندروستی بەغداد نادەنەوە.

دەقی راگەیاندراوەکەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی:

وەك بەڕیوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی هیچ بڕە دەرمانێکی زیادەمان وەرنەگرتووە نەبۆمان دانراوە تائەم ساتە لەسەرداواکاری پەرلەمانتاران ئەوەی وەرمانگرتوە بەشەدەرمانی پارێزگای سلێمانیەوە وەك ساڵانی ڕابردوو وەردەگرین و هەفتانە بەپی خشتیەک دەگوازرێتەوە بۆ کۆگاکانمان.



PM:03:25:26/05/2022