پۆلیسی ھەولێر ڕایدەگەیەنێت" گەنجە (٣٠) ساڵیهكهی قهزای خهبات، لهلایەن باوکییەوە خنکێنراوە و فڕێدراوەتە زێی گەورەوە".
ھۆگر عەزیز وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای ھەولێر لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند" شەوی رابردوو گەنجێك بە ناوی (ع، ح، ب) لەلایەن باوكییەوە خنكێنرا و دواتر تەرمەكەی فڕێدراوەتە ناوی ئاوی زێی گەورە".
ئەوەشی خستەڕوو، دوای ئەنجامدانی تاوانەکە ھێزەکانیان توانیویانە بکوژەکە دەستگیربکەن، کە باوکی کوژراوەکەیە و دانای بە تاوانەکەیدا ناوە لە رێگەی قایشەوە کوڕەکەی خۆی خنکاندووە دواتر فڕێیداوەتە زێی گەورەوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، هۆكاری سەرەكی تاوانەكە كێشەی كۆمەڵایەتییە و بەبیانووی دروستكردنی كێشەی زۆر تۆمەتبارەكە كوڕەكەی كوشتووە.
وتیشی" قوربانییەکە خێزاندارە و خاوەنی دوو منداڵە و تەمەنی ٣٠ ساڵە".