لێکۆڵینەوە لە ژەهراوی بوونی ئاردی سفر دەکرێت

 پارێزگای سلێمانی بڕیاریدا بەدواداچوون بۆ ئاردی سفری هاوردە دەکات، بۆ دڵنیابوونەوە لە ئەگەری بوونی ماددەى ژەهراوی.

 

ئەمڕۆ ٢٧ی ئایار، بەپێی نوسراوێکى ئەنجومەن لیژنەیەکى هاوبەش لەبەڕێوەبەرایەتی کۆنترۆڵی جۆری و تەندروستی سلێمانی و کشتوکاڵی سلێمانی و بەڕێوەبەرایەتی دانەوێڵەی سلێمانی دروست دەکرێت بۆ لێکۆڵینەوە لەو پرسە، هەروەها، لیژنەکە نمونەی ئاردی سفری هاوردە وەردەگرێت و پشکنینی کیمیایی بۆ دەکات، بۆ دڵنیابوون لە ئەگەری بوونی مادەی ژەهراوی.




PM:10:00:27/05/2022