دەست بە وەرگرتنی گەنمی جوتیاران کرا

وەزارەتی بازرگانی هەرێم ڕایدەگەیەنێت" لە ئەمڕۆوە دەست بە پرۆسەى وەرگرتنى گەنمى ئەمساڵى جووتیاران کرا". 

وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە" ئەمڕۆ پاش ئەنجامدانی رێكارەكانی وەرگرتن و پشكنین بۆ گەنمەكە، لەلایەن سایلۆی هەولێرەوە وەرگیرا". 

ئەوەشی خستەڕوو، لەئێستادا وەرزی بە بازاڕکردنی گەنمی جوتیارانە و وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی لەگەڵ وەزارەتی بازرگانی عیراق بڕی (٨٥٠) هەزار دینار بۆ کڕینی هەرتۆنێک لە گەنم دەدەنە جوتیاران. 

ئاشکراشیکرد، لە دوو رۆژی داهاتوودا سەرجەم سایلۆکان بە رووی جوتیاران دەکرێتەوە. 

جەختیشیکردەوە، لەئێستاوە بڕێک پارە هاتووەتە سەر هەژماری وەزارەتی بازرگانی بۆ ئەوەی بیدەین بەو جوتیارانەی گەنمەکانیان رادەست دەکەن.


PM:01:40:28/05/2022